Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 02:38

وەزارەتی پێشمەرگەو حکومەتی هۆڵەندا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆدەکه‌ن

یاداشته‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پرسی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە
کوردستان TV
100%

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لەهەرێم، یاداشتی لێکتێگەیشتنیان بۆ  بەشداری و پێکەوەیی لە "پرسی چاکسازی"-دا واژۆکرد. 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەراسیمێکدا بەئامادەبونی، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ویلیام نیکۆلاس کۆزایین کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لەهەرێم، یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ  بەشداری و پێکەوەیی لە "پرسی چاکسازی" لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هۆڵەندا واژۆکرا. 

لەو مەراسیمەدا کە بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک ئەفسەری پلەباڵا ئامادەی بوون، وەزیری پێشمەرگە ئەو هەنگاوەی حکومەتی هۆڵەندای بەگرنگ و کاریگەر وەسفکرد، هەروەک ستایشی ئەرک و رۆڵی راوێژکاران و هێزەکانی هۆڵەندای لەمەشق و راهێنانی پێشمەرگە کرد لەرابردوودا. 

بەر لە ئیمزاکردنی رێکەوتنەکە، کونسڵی گشتیی هۆڵەندا، دووپاتیکردەوە، بەپێی ناوەڕۆکی یاداشتەکە، راوێژکارانی سەربازی و مەدەنی وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیاش لە پڕۆسەی چاکسازی بەشدار دەبن. وتیشی: لەرێگای ئەم هەوڵەوە، رێگاکان کورتتر دەبنەوەو هەنگاوەکانیش لەهەمبەر پڕۆسەی چاکسازیدا خێراتر دەبن.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، هەردوولا هاوڕابون لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان بەئاراستەی گەیشتن بەئامانجە سەرەکیەکە، کە پڕۆسەی چاکسازی راستەقینەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.