ئاری عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زیاده‌ڕه‌وی له‌شاره‌وانی سلێمانی به ترافیك ئێف ئێم ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تیمه‌كانی زیاده‌ڕه‌وی له‌شاره‌وانی سلێمانی ئه‌و لایه‌نه یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی تاسه‌ی نایاسایی دروستكردووه بدۆزنه‌وه، به سزای ماددیی 500 بۆ یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دینار سزایده‌ده‌ن، چونكه به‌شێكی زۆر له تاسه نایاساییه‌كان زیان به هاووڵاتیان و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن.
ئاری عوسمان وتیشی، به‌ده‌ر له‌سزای ماددیی له‌به‌شی یاسایی شاره‌وانی به‌ڵێننامه به‌و كه‌سه پڕده‌كه‌ینه‌وه كه جارێكی دیكه تاسه‌ی نایاسایی دروستنه‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زیاده‌ڕه‌وی له‌شاره‌وانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تیمه‌كانیان ڕۆژانه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی زیاده‌ڕه‌وی به‌گشتی و تاسه‌ی نایاسایی به‌تایبه‌تی، له‌نێو شاری سلێمانی ده‌گه‌ڕێن و ڕێگری له‌كارێكی له‌وشێوه‌یه ده‌كه‌ن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.