Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 02:38

un: هەوڵی جدی دەدەین بۆ نێوەندگیری و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

شاندی په‌رله‌مان له‌ به‌غدا سه‌ردانی نوێنەری تایبه‌تیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ده‌كات
کوردستان TV
100%


لەدرێژەی سەردانەكه‌ى شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ به‌غدا، شاندی په‌رله‌مانى كوردستان بە سەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکانی لە بەغدا کردو لەلایەن جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبه‌تیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پێشوازیی لێکرا.

مەبەستی سەردانی شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ گەیاندنی نیگەرانیی هەرێمی کوردستان بوو سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەت کە لەڕووی دەستوورەوە مافی هەرێمی کوردستان پێشێل دەکات، لەوانە یاسای ئیدارەی مالی و ڕەشنووسی قانونی خدمەی مەدەنی، هه‌روه‌ها نیگەرانیی هەرێم سەبارەت بە سستیى ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی کەرکوک و نیگەرانیی هەرێم سەبارەت بە مادەی ۱٦ی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانى عێراق کە مافی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان پێشێل دەکات لە دەنگدان.

لەبەرامبەردا نوێنەری تایبه‌تیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند: "نیگەرانییەکانی هەرێمی کوردستان بەهەند وەردەگرین و هەوڵی جدی دەدەین بۆ نێوەندگیری و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.