عه‌بدوڵڵا كوڕی سه‌ركۆماری پێشووی میسر، محه‌مه‌د مورسی به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.
كوڕه گه‌وره‌ی محه‌مه‌د مورسی، ئه‌حمه‌د مورسی له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه براكه‌ی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كردووه.
لای خۆیه‌وه پارێزه‌ری خێزانی مورسی، عه‌بدولمونعیم عه‌بدولمه‌قسود هه‌واڵی كۆچی دوایی كردنی عه‌بدوڵڵا مورسی پشتڕاستكرده‌وه.
سه‌ركۆماری پێشووی میسر، محه‌مه‌د مورسی كه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، مانگی حوزه‌یرانی رابردوو له هۆڵی دادگا له ئه‌نجامی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كردبوو.
محه‌مه‌د مورسی له‌گه‌ڵ خانمێك به‌ناوی نه‌جلا مه‌حمود هاوسه‌رگیری كردووه و پێنج منداڵیان هه‌بوو به‌ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د، شه‌یما، ئوسامه، عومه‌ر و عه‌بدوڵڵا.
هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨‌دا ههڵیانكووتابوویه سه‌ر ماڵی خێزانی مورسی له ناوچه‌ی شێخ زاید رۆژئاوای شاری قاهیره‌ی پایته‌خت و عه‌بدوڵڵا-یان ده‌ستگیركردبوو، به‌ڵام دواتر هه‌مان رۆژ ئازاد كرا.
عه‌بدوڵڵا و هاوڕێیه‌كی به‌ناوی محه‌مه‌د عیماد عه‌بدولموئمین له مانگی ئاداری ٢٠١٤دا و له خاڵێكی پشكنیندا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان راده‌وه‌ستێنن و به‌بیانووی دۆزینه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرده‌كرێن و دواتر دادگای سزای به‌نها، سزای یه‌ك ساڵ زیندانی و ١٠ هه‌زار جونه‌یهی میسری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
عه‌بدوڵڵا مورسی له ٢٢ی ته‌مووزی ٢٠١٥ ئازاد ده‌كرێت، خێزانی مورسی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه كوڕه‌كانیان مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارناهێنن، هاوكات ئاماژه به‌وه كرابوو كه ئه‌و ده‌ستگیركردنه سیاسییه.
عه‌بدوڵڵا مورسی دوای له‌ده‌ستدانی باوكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه عه‌بدولفه‌تاح سیسی و به‌رپرسانی دیكه‌ی میسر باوكی ئه‌ویان كوشتووه.
هه‌روه‌ها پارێزه‌ری خێزانه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆچكردووی میسر، محه‌مه‌د مورسی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند كه داواكاری گشتیی تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له مردنی كوڕه بچووكی سه‌رۆكی پێشوو ده‌كات، خێزانه‌كه‌شی چاوه‌ڕوانی رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.