Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 01:21

وه‌زیری پلاندانان بریارێک له‌باره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی ده‌رکرد

بریاره‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌زگاكانی میدیا
کوردستان TV
100%



وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  بەمەبەستی ڕێكخستنی ئاڕاستەی وتاری وەزارەت، بڕیار دراوە بەبێ ڕەزامەندیی وەزارەت فەرمانبەران لێدوان بۆ میدیاكان نەدەن.

به‌پێى نووسراوێك كه‌ رۆژى 3 ى 9 ى 2019 ده‌رچووه‌ به‌واژووی  د. دارا ڕەشید مەحموود، وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  رایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی ڕێكخستنی گوتاری وەزارەت و مامەڵەیكی تەندروست لەگەڵ میدیا و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەگشتی بڕیارمان دا كە هیچ فەرمانبەریك بە سەرجەم پلە وەزیفییەكانەوە لێدوان و بەشداری لە هیچ بەرنامەیەك نەكەن كە پەیوەندیی بە كار و چالاكییەكانی وەزارەوە هەبێ بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیمان.

 

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.