دووای ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیھان بڵاوبۆوه و بو به یه‌كێك له وێنه به‌ناوبانگه‌كانی جیھان و به مۆنالیزای موسل ناودێركرا،دوواجار خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی وێنه‌كه دۆزرایه‌وه.
رۆژنامه‌نوس و فۆتۆگرافه‌ر نیهاد هه‌ركی ڕایگه‌یاندووه كه "عه‌لی فه‌ھداوی كه وێنه‌گرێكی دیاری عیراقه و له كاتی ئازادكردنه‌وه‌ی موسل له‌گه‌ڵ ھێزه عیراقیه‌كان له به‌ره‌ی شه‌ڕ بووه، به ڕێكه‌وت وێنه‌ی كیژۆلهیهك ده‌گری كه له وێنه‌كه‌دا ئازار و خه‌م و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی پڕ مانای ھه‌یه|".

وێنه‌كه له مێدیا جیھانیه‌كان و سۆشیال میدیا به به‌رفراوانی بڵاو كرایه‌وه و ھه‌زاران كه‌س كردیان به وێنه‌ی پرۆفایله‌كانیان.
نیهاد هه‌ركی ده‌شڵێت "دووای نزیكه‌ی سێ ساڵ له گه‌ڕان و به‌دوواداچوون، فه‌ھداوی توانی كیژۆله خاوه‌ن وێنه‌كه بدۆزێته‌وه و به‌ڵێنی به خوێنه‌ر و بینه‌رانی داوه كه به‌م زووانه چیرۆكی وێنه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه."

سه‌رچاوه/ وێستگه نیوز
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.