Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئایار 01:21

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبووری کرد

لە سەلاحەددین
کوردستان TV
100%


ڕۆژی پێنجشەممە ٥ـی٩ـی٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبووری، ئەمینداری گشتیی حزبی گردبوونەوەی مەدەنیی چاکسازی -(کار)ـی عێراقی کرد.

لە دیدارەكەدا كە عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوو،
دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە خرایە بەرباس و بەڕێز جبووری ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی لە ڕاستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری و بنیاتنانی دەوڵەتی مەدەنی، بەرز نرخاند.

هەروەها جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگیی سیاسی و پەرلەمانی كرایەوە.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.