بە چاودێری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ خوێندن و تەکنەلۆژیا کرایەوە.
به چاودێری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین كۆنگره و پێشانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ خوێندن و ته‌كنۆلۆژیا و قوتابیان له هه‌ولێر كرایه‌وه، پێشانگاكه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره و پیشانگاكه‌دا وتاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ئارام محه‌مه‌د وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرا.
مه‌سرور بارزانیدا له وتاره‌كه‌یدا هیوای خواست ئەم بۆنەیە دەرفەتێکی گونجاو بێت بۆ دروستکردنی دیبەیتێکی نیشتیمانی دەربارەی گرفتەکانی سیستمی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، هه له وتاره‌كه‌دا هاتبوو، پرۆسەی خوێندن لەژێر کاریگەری گەشەکردنی تەکنۆلۆجیا و گۆڕانکارییە ئابوورییەکانی سەدەی بیست و یەک و دەرفەت و پێداویستییەکانی بازاڕی کار هەمیشە لە گۆڕانکاریدایە، بۆیە ئێمەش پێویستمان بەوەیە بە دیدو دونیابینییەکی کراوە خۆمان بۆ گۆڕانکاری چاکسازی ئامادە بکەین.
زیاتر لە 25 زانکۆ و پەیمانگەی ناوخۆ و دەرەوە لە پێشانگەکە بەشدارن و تێیدا دەستکەوتە زانستییەکان و شێوازی فێرکارییان پیشانی سەردانیکەران دەدەن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه پێشانگەکە تاوەکو هەشتی مانگ بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە كاتژمێر 09:00ـی بەیانی تاوەکو 05:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.