ئەندامێكی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگهیاند: گوایە پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە ئەنجومەنێکی سیاسی بۆ حزبە سیاسییەکان دامەزرێنێت، بەڵام ژمارەیەک وڵات ڕێگرییان لەو هەوڵە کردووە، سەرتاپای ئەو هەواڵە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە.
عەلی عەونی ئهندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئهكاونتی تایبهتی خۆی له تۆری كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیووتی، لە هەندێ سایت و پەیجی سۆشیال میدیا، هەواڵێک بڵاو کراوەتەوە کە گوایە پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە ئەنجوومەنێکی سیاسی بۆ حزبە سیاسییەکان دروست بکات، بەڵام ژمارەیەک وڵات ڕێگرییان لەو هەوڵە کردووە.
سەرتاپای ئەوە هەواڵە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە و چەواشەکارییەکی بێ بنەمایە.
سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، نە داوای دروستکردنی ئەنجوومەنێکی لەو شێوەیان کردووە و نە بەپێویستیشی دەزانن.
هەر بابەتێکیش پەیوەندیی بە ناوخۆی کوردستانەوە هەبێت، پارتی خاوەنی ڕا و بڕیاری خۆیەتی و نە پێشتر و نە ئێستا و نە لە داهاتووشدا، ویسایەی هیچ لایەک قەبوڵ ناکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.