سەرۆکی رەوتی سەدر، رایگەیاند: کە حکومەتی عێراق کۆتایی پێهاتووە و پشتیوانی خۆی لەو حکومەتە دەکشێنێتەوە.
موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند کە حکومەتی ئێستای عێراق کۆتایی پێھاتووە و رایگەیاند: ماڵئاوا نیشتیمانەکەم.
ئەمە راگەیاندنی کۆتا ھاتنی حکوومەتە، ئەمە لە ھەمان کاتدا بە مانای گۆڕانە لە دەوڵەتێكی یاسا بۆ دەوڵەتی ئاژاوە.
هه‌وره‌ها له به‌شێكی تردا هه‌ڕه‌شه‌ی جیددی كرد كه ئەگەر حکومەت رێوشوێنی جددی نەگرێتەبەر ئەوا پشتیوانی خۆی له حكومه‌ت دەکشێنێتەوە.
ئەم لێدوانه‌ی سەدر له‌و روانگه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجه كه حەشدی شەعبی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا، پێک‌ھێنانی بەڕێوەبەرایەتی ھێزەکانی ئاسمانی راگه‌یاندووه له كاتێكدا به بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران حه‌شد تێكه‌ڵ به سوپای عێراق كراوه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.