سایتی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی لە راگەیەندراوێکدا بڕیاری دامه‌زراندنی هێزه ئاسمانییه‌كان رەتدەکاتەوە كه به ناوی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌و هێزه چه‌كداره بڵاوكرابویه‌وه.
ئاماژە بەوەکراوە" ئه‌و هه‌واڵه راست نییه كه له میدیاكانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و گوایه حه‌شدی شه‌عبی بڕیاری داوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزه ئاسمانییه‌كان دابمه‌زرێنێت".
دوێنێ پێنجشەممە بڕیارێك به ناوی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرایه‌وه و تێیدا هاتبوو" به پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به‌پێی بڕیارنامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران پێمان دراوه، كه له (2014) ده‌رچووه و به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی، بڕیاردرا به دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزه ئاسمانییه‌كان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.