Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 10:04

ئه‌م ئێواره‌یه‌ هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌را و بولگاریا رووبه‌رووی یه‌ک ده‌بنه‌وه‌

له‌ پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست و له‌ گروپی یه‌كه‌مدا
کوردستان TV
100%


 له‌ پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست و له‌ گڕوپی یه‌كه‌مدا، كاتژمێر حه‌وتی ئێوارهی ئه‌مرۆ‌ به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی بولگاریا ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له‌ یاریگای وێمبلی به‌نێوبانگ له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 ئینگلته‌را سه‌ركه‌وتنی له‌ دوو یاری ڕابردووی خۆی له‌ پاڵاوتنه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی چیك و مۆنتینیگرۆ به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه‌ی دێت، گاریت ساوسگیت ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را چه‌ند یاریزانێكی لاوی وه‌ك تیرۆن مینگزو جێمس مادیسۆن و ماسۆن ماونتی بانگهێشتی تیپه‌كه‌ی كردووه، ئه‌لێكس ئۆكسیلد چامبه‌رلین یاریزانی لیڤه‌رپولیش دوای هه‌ژده‌ مانگ دابڕان له‌ یاریگاكان به‌هۆی پێكان، جارێكی دیكه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را -بۆیه‌ چاوه‌روان ده‌كرێت هه‌لبژارده‌ی سێ شێره‌كه‌ به‌ پێكهاته‌یه‌كی لاوو ته‌واو جیاواز یاری بكات 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.