له‌درێژه‌ی ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی گرووپه‌كانی پالاوتنی یۆرۆی دووهه‌زارو بیست هه‌لبژارده‌ی كرواتیا به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر لهسلۆڤاكیای برده‌وه
له‌گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا ئاستیان هاوسه‌نگ بوو تا له‌دواین خوله‌كی ئه‌و گێمه نیكۆلا ڤلاسیچ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ كرواتیا تۆماركرد، له‌گێمی دووه‌م و دوای تێپه‌ربوونی دووخوله‌ك ئیڤان بریسیچ گۆلی دووه‌می بۆ كرواتیا تۆمار كرد، گوشاره‌كانی كرواتیا بۆ سه‌ر گۆڵی خاوه‌ن ماڵ به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو دوو برۆنۆ بیتكۆڤیچ گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ كرواتیه‌كان به‌ده‌ست هێنا و ئه‌ركی سلۆڤاكیای له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌سته‌م كرد، خوله‌كێك به‌ر له‌كۆتایی یاریه‌كه‌ش دیان لۆفرین چانسی خۆی تاقیكرده‌وه‌و گۆلی چواره‌می بۆ كرواتیا تۆماركرد، به‌مجۆره كرواتیا به‌چوار گۆڵی بێ وه‌ڵام براوه‌بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.