هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان رایده‌گه‌ێنێ، سه‌رۆك بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی گرنگ و پێشه‌نگه، ئه‌و نه‌ك ته‌نها بۆ كورد، به‌ڵكو بۆ سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌ش گرنگه.
ئه‌مڕۆشه‌ممه شاندێكی باڵای هه‌ده‌په به سه‌ردانێك گه‌یشتنه هه‌ولێرو له‌مباره‌یه‌وه سه‌زای ته‌مه‌لی، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گوتی: بۆ سه‌ردانیكردنی سه‌رۆك بارزانی له هه‌رێمی كوردستانین و ده‌مانه‌وێت پرسه گه‌رمه‌كانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی تاوتوێ بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: سه‌رۆك بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی گرنگ و پێشه‌نگه. ئه‌و نه‌ك ته‌نها بۆ كورد، به‌ڵكو بۆ سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌ش گرنگه.
گوتیشی: ده‌مانه‌وێت ئاشتی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه به‌رقه‌رار بێت و هه‌وڵی چه‌سپاندنی دیموكراسی ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.