لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى بوونى نزیكه‌ى 5 هه‌زار ده‌ستگیر كراوی كه‌ركوك له‌هه‌ولێر و سلێمانى وه‌ڵامی پێگه و میدیا عه‌ره‌بیه‌كان ده‌داته‌وه
وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێم رایدهگهێنێت ، ئه‌و میدیایانه كۆمه‌ڵێك زانیاری و ژماره‌ی چه‌واشه‌كاری و نادرووستیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش پشتیان به لێدوان و قسه‌ی دوور له راستی و نابه‌رپرسانه‌ی كه‌سانێك به‌ستووه، كه به‌رده‌وام بێده‌نگ بوونه له بارودۆخه سه‌خته‌كان، ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌ی كه ناوچه‌كه خه‌ریك بوو بكه‌وێته بنده‌ستی دڕنده‌ترین دوژمن له مێژووی نوێی مرۆڤایه‌تی كه (داعش) بوو، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و ئاسایش نه‌بووایه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌شڵێت ئه‌و راپۆرتانه قه‌وانی سواون و ناوه ناوه دووباره ده‌بنه‌وه. داواش له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات به ته‌واوی ئاراسته‌كانیان، به‌ر له دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه ورد بن كه پێشوه‌خته له‌لایه‌ن كه‌سانێك ئاماده‌كراون و ده‌یانه‌وێ ناوبانگی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن.
راشیدهگهیهنن ، بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی دانیشتووانی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه له به‌ندیخانه‌كانی هه‌رێم دوورن له راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، ده‌رگای به‌ندیخانه‌كانیش له‌به‌رده‌م رێكخراوه مرۆییه‌كان و مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و لۆكاڵی كراوه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
لهبهشێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆدا هاتووه ، به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره تۆمه‌ته بێبنه‌مایانه ده‌به‌خشنه‌وه، پشت به بانگه‌شه سواوه‌كانی كه‌سانی وه‌كو راكان جبووری ده‌به‌ستن، كه ته‌واوی رێكاره‌كانی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا و نه‌ریته‌كانه له ته‌عریب و ده‌ربه‌ده‌ركردن، داگیركردنی زه‌وی و زار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركووك.
له كۆتادا وه‌زاره‌تى ناوخۆ رایدهگهێنێت ، بۆ هه‌موو لایه‌ك دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و لێدوانه نه‌رێنییانه، ته‌نها ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر خودی ئه‌وانه هه‌یه كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه و هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئێمه نییه، به‌ڵكو پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌هێزتر ده‌كات، هه‌ر وه‌كو به‌ڵێنماندابوو، هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته لانكه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌موو چه‌وساوه‌كان به‌بێ جیاوازی.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.