Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 21:03

منداڵێکی تەمەن 2 ساڵان بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

بە بڕیاری دادوەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیرا
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێک له‌ جۆری ( پەترۆڵ/نیسان) لە ترافیکی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە منداڵێکی تەمەن 2 ساڵانەی لە ڕەگەزی نێر شێلا و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت ، پاش گەیاندنی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیرا


پۆلیس ده‌شڵێت ، په‌ڕاوی  لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.