رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئافره‌تێكی خەڵکی دیواندەرە و لاوێکی دێولانی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت لاوێکی تەمەن 22 سالیش خەڵکی دێولان بە ناوی “سەعید تەهماسبی” بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی فرێ داوەتە نێو بەنداوی سیا سەنگ و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ئافره‌تێكی 52 ساڵان خەڵکی گوندی “دەر ئەسبی”ی دیواندەرە بە ناوی “چینی پەرویزی” بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە ڕێگەی خۆ هەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.