له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له كوردستانی سووریا، یه‌كه‌م گه‌ڕانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد.
به‌دووری 30 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی ئاكچه‌كاله سه‌ربه پارێزگای ئورفا، كاروانی سوپای توركیا كه له شه‌ش زرێپۆش هاتبوون سنووریان تێپه‌ڕاند و به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی گه‌ڕانی هاوبه‌ش، گه‌یشتن به كاروانی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا به ئاڵای وڵاته‌كانیایه‌وه له سنووره‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشووری گرێ سپی ده‌ڕۆن و رۆژانه گه‌ڕانه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.