كاتژمێر 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وێنه‌گرێكی كوردستان تیڤی له گوندی بادێ له نزیك دهۆك كوژرا.
چیایی موسلیح، وێنه‌گری كوردستان تیڤی كه ماوه‌ی 15 ساڵه وه‌ك كامیرامان و وێنه‌گر له سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی كارده‌كات، به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی چوونی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی له نووسینگه‌ی كوردستان تیڤی له دهۆك، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كوژرا.
دوای ڕووداوه‌كه‌ش ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزییشكی دادی دهۆك كرا.
چیایی له دایكبووی ساڵی 1982یه و خێزانداره و خاوه‌نی سێ منداڵه و ساڵی 2005 وه‌ك وێنه‌گری كوردستان تیڤی ده‌ست بوكار بووه و كاتژمێر 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش له‌كاتی چوونی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی له نووسینگه‌ی كوردستان تیڤی له دهۆك ، له نزیك گوندی بادێ كوژرا.
به پێی زانیارییه‌كان هۆكاری كوشتنی چیایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشیه‌كی خێزانی كه به‌ر له ساڵێك ڕوویداوه و پاش كوشتنی چیاییش بكوژه‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و پۆلیسی دهۆكیش لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.