به پێی هه‌واڵێكی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ڕۆژی هه‌ینی كرێكارێكی خه‌ڵكی سنه له كاتی كار كردن به‌هۆی داڕمانی دیوارێكه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوو و پاش گه‌یاندنیشی به نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
شایه‌نی باسه كرێكاره‌كه ناوی "جه‌لیل شاكه‌ره‌می" ه‌و ته‌مه‌نی 45 ساڵه و باوكی سێ منداڵ بووه و له‌كاتی كار كردن له قوتابخانه‌ی ”گورتانیان نژاد“ له گه‌ڕه‌كی كانی كووزڵه‌ی شاری سنه تووشی ڕووداو بووه و به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.