له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مرۆ 2019/9/8، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی باندێكی بازرگانییكردن به‌جه‌سته‌ی مرۆڤ‌و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری دیكه‌ی ڕاگه‌یاند
نه‌قیب سه‌ركه‌وت رایگه‌یاند، له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پێشوماندا كه له‌رێكه‌وتی 28/8/2019 ئهنجاممادا، ئاماژه‌مان به‌ده‌ستگیركردنی 3 تۆمه‌تبار كرد كه بازرگانی‌و كڕین‌و فرۆشتنیان بهگورچیلهی مرۆڤه‌وه كردبو، ئه‌و سێ تۆمه‌تباره لهدانپێدانانهكانیاندا ناوی سه‌رۆكی بانده‌كه‌و سێ تۆمه‌تباری دیكه‌یان هێنابو، لهچالاكییهكدا كه به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌رۆژی 2019/9/7دا ئه‌نجامدرا، توانرا 4 تۆمه‌تباری دیكه له‌ناو شاری سلێمانیدا ده‌ستگیر بكرێن كه سه‌رۆكی باندهكهشیان له‌گه‌ڵدایه.
گوتیشی، بانده‌كه ترسناكن، له‌كاتی كڕین‌و فرۆشتنی گورچیله‌دا به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌یان دروستكردووه، هه‌روه‌ها گورچیله‌یه‌كیان به 10 ملیۆن دینار كڕیوه‌و به 70 ملیۆن دینار فرۆشتویانه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بانده‌كه له 7 كه‌س پێكهاتون، 4یان به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن‌و 3یان كوردن، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه ساختهكانیان دهستیبهسهرداگیراوهو له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌بریاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 6 له‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه به‌ندن.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئاماری چالاكییه‌كانی دیكه‌ی به‌مشێوه‌یه خسته‌ڕوو:
- باندێكی 3 كه‌سی به‌تاوانی ئه‌نجامدانی پشتگیریی بانكیی ساخته ده‌ستگیركراون.
- 9 تۆمه‌تبار له‌شوێنه جیاجیاكانی سلێمانی ده‌ستگیركراون به‌هۆی تهقهكردنهوهو دهستیشیگراوه به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا.
- ده‌ستبه‌سه‌ر 12 ئوتومبیلدا گیراوه كه سكاڵایان له‌سه‌ر بووه به‌هۆی پێشێلكردنی رێنماییه‌كانی هاتوچۆ.
- 16 ده‌مانچه‌و 6 كڵاشینكۆف‌و دو تاپڕی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیراوه‌و خاوه‌نه‌كانیان دراونه‌ته دادگا. هه‌روه‌ها 30 له‌زگه‌ی جامرهشی ئوتومبیل لێكراوه‌ته‌وه‌و 90 په‌رده‌ی جامی ئوتومبیل ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه.
- به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵكی گشتی، 10 كه‌س دهستگیركراونو دراونه‌ته دادگا.
- تۆمه‌تبارێك كه پێنج فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه به‌پێی مادده‌ی 456و 21ی چه‌ك كه تایبه‌ته به‌هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیركراوه‌و دراوه‌ته دادگا‌و به‌بریاری دادوه‌ر به‌نده.
- دو تۆمه‌تبار دهستگیركراونو دراونه‌ته دادگا كه له‌ژێر فشار‌و هه‌ره‌شه‌ی چه‌كدا داوای سه‌رانه‌یان كردووه له‌پێشانگایه‌كی كرین‌و فرۆشتنی ئوتومبیل.
- به‌كۆی گشتی بۆ مانگی 8ی 2019، سه‌رجه‌م بهشو بنكه‌كانی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به‌به‌شی پۆلیسی چهمچهماڵو دهربهندیخانو دوكانه‌وه، 914 تۆمه‌تبار دهستگیركراونو دراونه‌ته دادگا به‌بریاری به‌رێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 406/31، 405/31، 2ی موبایل، 21ی یاسای چهكو چه‌ندین مادده‌ی یاسایی دیكه له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ندكراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.