به‌پێى نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه كه‌واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ى پارێزگاكانى هه‌رێم و ئیدارییه‌كان كراوه كه‌تێیدا هاتووه ، جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى یاساكانى سه‌ربازی سه‌باره‌ت به‌رێزگرتن له‌ئه‌فسه‌رانى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ و ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانى ئاسایش ده‌كه‌ینه‌وه كه‌پێویسته له‌هه‌موو جێگا‌و شوێنێك رێز له‌ئه‌فسه‌ران بگیرێت به‌پێى ئه‌و پله سه‌ربازییه‌ى كه‌هه‌یه‌تى
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌ك له‌و باره‌یه‌وه قه‌بوڵ ناكرێت ته‌نانه‌ت له‌مه‌فره‌زه‌و بازگه‌كانیش
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.