سەنتەری میترۆ له راگه‌یه‌ندراوێكیدا سه‌ره‌خۆشی له بەڕێوەبەری كوردستان TV كەسوكارو هاوڕێی میدیاكار (چیایی موسلیح) ده‌كات و ده‌ڵێت: لە دەستدانی كادێرێكی هونەری كە ماوەی 15 ساڵە وەك كامیرامان و وێنەگر لە سەتەلایتی كوردستان TV كاردەكات، خەسارەتی توانایەكی هونەرییە.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێز بەڕێوەبەری كوردستان TV
كەسوكارو هاوڕێی میدیاكار (چیایی موسلیح)
بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی وێنەگری كوردستان TV مان پێگەیشت، كە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە.
بە ناوی سەنتەری میترۆ سەرخۆشیتان لێدەكەین، هیوادارین دوا كۆستی خانەوادەو دوا خەمی هاوڕێ و هاوكارانی بێت.
لە دەستدانی كادێرێكی هونەری كە ماوەی 15 ساڵە وەك كامیرامان و وێنەگر لە سەتەلایتی كوردستان TV كاردەكات، خەسارەتی توانایەكی هونەرییە، هیوادارین هاوكارانی بتوانن جێگەی پڕ بكەنەوە.
هاوخەمتانین، دوا ناخۆش هەموو لایەك بێت.
سەنتەری میترۆ
8ی ئەیلولی 2019
شایه‌نی باسه چیایی موسلیح، وێنه‌گری كوردستان تیڤی له كاتی چوونی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی له نووسینگه‌ی كوردستان تیڤی له دهۆك، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كوژرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.