Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 18:35

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمیری کۆمەڵ دەکات

جەخت لە پێویستی هەماهەنگیی لایەنە كوردستانییەكان كرایەوە
کوردستان TV
#7
100%


له‌ سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و شاندێكی یاوەری كرد.

ڕۆژی یەكشەممە 8ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە عەبدولستار مەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسی و مامۆستا مەلا حەسەن ئەندامی سەركردایەتیی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان.

لە دیدارەكەدا كە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و عەلی حوسێن بەرپرسی مەكتەبی ناوەندیی پەیوەندییە نیشتیمانییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە پێویستی هەماهەنگیی لایەنە كوردستانییەكان لەسەر بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان و خاڵە هاوبەشەكانی نێوانیان و بەدیهێنانی بەكڕیزیی نیشتیمانی كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر پێویستیی یەكوتاری و هەماهەنگیی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا هاوڕا بوون.

پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.