Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 16:48

گەشتیارێکی عه‌ره‌ب لە لۆفەکانی بێخاڵ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

بەهۆی وێنه‌گرتن
کوردستان TV
#7
100%


گەشتیارێک بەناوی محەمەد بەندەر جابر لە دایکبووی ساڵی 1997، بەهۆی وێنه‌گرتن لە چیاكانی بێخاڵ، کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

کاروان میراودەلى، وتەبێژى پۆلیسى بەرگرى شارستانى سۆران به‌ كوردستان تیڤی راگەیاند: كاتژمێر 1ی نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لەکاتێکدا گەشتیارێکى عەرەب ویستویەتی لەسەر لێوارى شاخى بێخاڵ وێنە بگرێت، كه‌وته‌ خوارەوە گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژى پۆلیسی به‌رگری گوتیشی: محەمەد بەندەر قوتابی قۆناغی سێیەمی ناوەندییە و خەڵکی بەغدایە، لەگەڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ گەشت هاتونەتە هاوینەهەواری بێخاڵ لەسنوری رواندز، لەکاتی وێنەگرتندا لەبەرزایی بەربۆتەوە و گیانی لەدەستداوە.

دوای ئەوەى تەرمى ئەو گەشتیارە لەلایەن پۆلیس و ئاسایشى رواندوز دەرهێنراوەتەوە، نێردراوە بۆ پزیشکى دادوەرى سۆران و دواتر رادەستى کەسوکارەکەى کراوەتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.