ئه‌مشه‌و سێ بۆمبی چێندراو له شاری كه‌ركووك ته‌قیوه‌ته‌وه به‌هۆیانه‌وه سێ كه‌س برینداربوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاندووه سێ ته‌قینه‌وه كه‌ركووكی هه‌ژاندووه.
یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه له گه‌ره‌كی (طریق بغداد) روویداوه نزیك پردی چواره‌م و مزگه‌وتی نور ئهلكبر.
دووه‌م ته‌قینه‌وه له گه‌ره‌كی حوزیرانی ئه‌م شاره بووه له‌به‌رده‌م سه‌نته‌رێكی لاوان.
سێیه‌م ته‌قینه‌وه‌ش له گه‌ره‌كی واست بووه به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان تاكو ئێستا ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه سێ بریندار هه‌یه و سه‌رجه‌م ته‌قینه‌وه‌كان بۆمبی چێندراوه بوونه.
باس له‌وه ده‌كرێت له ئێستادا هێزه ئه‌منیه‌كان خه‌ریكی پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراون له گه‌ره‌كی رێگای به‌غدا كه‌ركووك دانراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركووك رایگه‌یاندووه بەهۆی ئەو زنجیرە ته‌قینه‌وانه تا ئێستا شەش هاووڵاتی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.