Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 18:42

به‌وێنه‌ .. له‌سنوری هه‌ولێر شوانێک خۆی‌ کردە قوربانی‌ مەڕەکانی و گیانى له‌ده‌ستدا

‌ له‌رووداوه‌كه‌دا كه‌سێكى تریش به‌سه‌ختى زامداربووه‌
کوردستان TV
100%


فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەهه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌  دره‌نگانى ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 8 ى 9 ى 2019    شوانێك لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕەكانیدا لەسەر رێگای نێوان هەریر قەندیل لە نزیك گوندی گولەك دەكەوێتە ژێر بارهەڵگرێكەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

فازل حاجی راشیده‌گه‌ێنێت  كاتێك یەكێك لە مەڕەكانی شوانەكە دەچێتە سەر شەقامەكەو بە هۆیەوە شوانەكەش بەپەلە رادەكاتە سەرشەقامەكەو لەو كاتەدا بارهەڵگرێك رۆشتووە و بۆ ئەوەی لە شوانەكە نەدات برێكی راكێشاوە بەڵام بەهۆیەوە وەردەگەڕێت و شوانەكە دەكەوێتە ژێر بارهەڵگرەكەوە.

وته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت ، جگە لە گیان لەدەستدانی شوانەكە شۆفێرەكەش بە سەختی بریندار بوو و دوای یەك كاتژمێر تواندرا رزگار بكرێت و رەوانەی نەخۆشخانە بكرێت.

111


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.