بەتۆمەتی بردنی 186 ملیۆن دیناری موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزور دەستگیركرا.
كوێستان محەمەد، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم راگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ دۆسیەی دیارنەمانی موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان و چەند گرفتێكی تری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانیان دوێنێ یهكشهممه 8 ى 9 ى 2019 سەردانی هەڵەبجەیان كردووە.
ئاشكراشیكرد لەچوارچێوەی بەدواداچونیاندا، بۆ دیارنەمانی 186 ملیۆن دیناری موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان, لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزوور، فەرمانبەرێكیان ڕوبەروی دادگا كردوەتەوە و بەفەرمانی دادوەر و بەتۆمەتی دیارنەمانی ئەو پارانە دەستگیركراوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.