به‌پێى هه‌واڵێكى روێتهرز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى ئه‌یلولى 2019، میلیشیاكانى حزبوڵڵاى لوبنان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن رایانگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئیسرائیلییان له باشوورى لوبنان خستۆته خواره‌وه.
حزبوڵڵا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئیسرائیلمان له نزیك شارۆچكه‌ى رامیه خستۆته خواره‌وه كه ده‌كه‌وێته باشوورى لوبنان و له ئێستادا فڕۆكه‌كه له ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى حزبوڵڵادایه".
هاوكات گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل دانى به كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌یاندا ناوه و له‌وباره‌یه‌وه گوتى: "یه‌ك له فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكانمان له كردارێكى ڕۆتینى له باشوورى لوبنان كه‌وتۆته خواره‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ درێژه پێنه‌دانى قسه‌كردن له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه گوتى فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهى كه‌وتۆته خواره‌وه فڕۆكه‌یه‌كى ساده بوو".
له‌وباره‌یه‌وه حه‌سن نه‌سروڵلا سه‌ركرده‌ى حزبوڵڵاى لوبنان، ئیسرائیلى تۆمه‌تبار كردبوو له‌وه‌ى كه هێرشى ئه‌نجامداوه به فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان و هه‌روه‌ها به‌ڵێنى داوه هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كى ئیسرائیلیى ئاسمانى لوبنان ببهزێنى له‌لایه‌ن حزبوڵڵاوه ده‌كرێته ئامانج.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.