بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه ده‌ستكرا بە جێبەجێکردنی هەڵمەتی شوشتنی ئاژەڵ و رشاندنی شوێنی ئاژەڵەكان دژ بە ڤایرۆسی تای خوێن بەربوون. مایەی خۆشحاڵیە ئەمساڵ هیچ حاڵەتێكی تای خوێن بەربوون لە کوردستانەکەمان تۆمارنەكراوە، بەڵام خۆپارێزی و ڕێگری کردن لە سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشیە دەستمان بە هەڵمەتەكە كردووە.
راشیده‌گه‌ێنێت دوێنێ یه‌كشه‌ممه 8 ى 9 ى 2019 ، لە یەکەم وێستگەدا لە گوندی باغەمرەی شەهاب لە دەشتی هەولێر لەگەڵ تیمەکان بووین بۆ دەستپێکردن بەو هەڵمەتە، کە زۆر گرنگ و پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی کوردستانیان و سامانی ئاژەڵ.هەڵمەتەكە لەسەرتاسەری كوردستان دەستی پێكردووە، هەرچەندە ئەمساڵ هیچ حاڵەتێكی ئەو نەخۆشیە لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە، لە ساڵی رابردودا ئەو نەخۆشیە هەبووە و هەندێك حاڵەت تۆماركراون
بێگه‌رد تاڵه‌بانى ده‌شڵێت ،وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی 430 ملیۆن دیناری تەرخانكردوە بۆ كڕینی دەرمان و ئەو پێداویستیانەی لەو هەڵمەتەدا بەكاردەهێنرێن.
تای خوێنبەربوون نەخۆشیەكە لە ئاژەڵدا دروست دەبێت و بەهۆی قڕنەیەكەوە دەگوزارێتەوە بۆ مرۆڤ كە نەخۆشییەكی كوشندەیە.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.