Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 17:41

پارتى سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی چیایی موسڵیح وێنه‌گری کوردستان تیڤى ده‌کات

چیایی موسڵیح وێنه‌گری كوردستان بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە
کوردستان TV
100%


بەڕێزان خانەوادەی چیایی موسڵیح

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی میدیاکار و وێنەگری کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی (چیایی موسلیح) کە بەداخەوە سەرلەبەیانی رێکەوتی ٨ی٩ی٢٠١٩ بە کارەساتێکی دڵ تەزێن گیانی سپارد.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و شەریكی خەمتانین.

لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..

انا لله وانا الیه راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.