به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى گاردیان، شه‌ش كه‌نار ده‌ریاى فه‌ره‌نسى له باكورى رۆژئاواى ناوچه‌ى بریتهنى به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى قه‌وزه‌ى كوشنده داخراوه و شاره‌زایان ئاماژه‌یان به‌وه داوه ئه‌و قه‌وزانه كوشنده‌ن و به‌ماوه‌ى چه‌ند چركه‌یه‌ك مرۆڤ ده‌كوژێت.
رۆژنامه‌ى گاردیان رایگه‌یاند: بۆ ده‌یان ساڵ به شێوه‌یه‌كى شاراوه قه‌وزه‌ى سه‌وزى كوشنده له كه‌نار ده‌ریاى باكوورى رۆژئاواى ناوچه‌ى بریتهنى له وڵاتى فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه.
پارێزه‌رانى ژینگه ده‌ڵێن هۆكاری كۆبوونه‌وه‌ى قه‌وزه‌ى سه‌وزى كوشنده و بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به خوێى ترشى نهتریكه و پاشماوه‌ى كێڵگه‌ى باڕاز و كێڵگه‌ى شیره‌مه‌نى و په‌له‌وه‌رى ئه‌و ناوچانه كه ده‌چنه نێو ده‌ریا ئه‌مه‌ش ده‌بێته په‌ینى كیمیاییهكى مه‌زن بۆ ئه‌م جۆره قه‌وزه‌یه.
شاره‌زایانى ژینگه ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كاتێك ئه‌و قه‌وزانه شى ده‌بێته‌وه گازى كبریتى هایدرۆجینى ژه‌هراوى له نێو توێكڵى ئه‌و قهوزانهدا ده‌مێنێته‌وه وه‌ك تهلهیهك و به‌شێوه‌یه‌كى شاراوه كوشنده‌یه بۆ مرۆڤ ئه‌گه‌ر هه‌نگاو به‌سه‌ریا بنێن.
شاره‌زایان ده‌رباره‌ى ئه‌و قه‌وزه ژه‌هراویانه رایانگه‌یاندووه: ئه‌و قه‌وزه ژه‌هراویانه ده‌بێته هۆى له هۆشچوونى مرۆڤ و جه‌ڵته‌ی دڵ و به ده‌یان ساڵه له كه‌نار ده‌ریاكاندا هه‌یه به‌ڵام ئه‌مساڵ به رێژه‌یه‌كى یه‌كجار زۆر بووه.
ئه‌ندرێى ئولیڤرۆ ته‌كنیكار و شاره‌زا له بوارى گاز و ژینگه ده‌ڵێت: "ئه‌و قه‌وزه سه‌وزانه له نێو توێكڵه‌كه‌ى ئه‌و جۆره گازه ژه‌هراویه له‌خۆ ده‌گرێت ده‌توانێت له چه‌ند چركه‌یه‌كدا بتكوژێت".
به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى كه تا ئێستا ئاشكرا كراوه لایه‌نى كه‌م 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان ئاژه‌ڵیش مرداربوونه‌ته‌وه به‌هۆى هه‌ڵمژینى هه‌ڵمى ژه‌هراوى له‌و ناوچه‌یه هه‌رچه‌نده كه‌سانێك هۆشداریان داوه ئه‌و كێشانه به ته‌واوى ئاشكرا ناكرێت.
تێرى بورڵو جێگرى سه‌رۆكى ژینگه‌ى ناوچه‌ى بریتهنى ده‌ڵێت: بارودۆخه‌كه له ئێستادا زۆر ترسناك نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌ت به‌هاناى داواكارییه‌كانمانه‌وه هاتوون و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت توانیومانه له‌م ساڵانه‌ى دوایى خوێى ترشى نهتریك له سیسته‌مى ئاو كه‌مكرێته‌وه.
بورڵو گوتیشى ناوچه‌ى بریتهنى كه‌نار ده‌ریایه‌كه به درێژى 2700 كیلۆمه‌تره و له سه‌دا 5ى تووشى ئه‌و جۆره قه‌وزه ژههراوهیه ده‌بێت و پێش 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خراپترین بارودۆخمان هاته پێش كه 300 هه‌زار ته‌ن قهوزهمان له كه‌نار ده‌ریا پاك كردۆته‌وه ئه‌مساڵ ئه‌و رێژه‌یه 10 هه‌زار ته‌ن بووه و ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له پارێزگارى ژینگه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.