ڕۆژی دووشه‌ممه 9ـی 9ـی 2019 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له كونسوڵی گشتیی بریتانیا له هه‌ولێر كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه جه‌یمس سۆرنتۆن كونسوڵی تازه‌ی بریتانیا به مه‌به‌ستی خۆناساندن سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كردبوو، خۆشحاڵیی خۆی بۆ پێشڤه‌چوونی پڕۆسه‌ی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونی حكوومه‌تی تازه ڕاگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاره كه هه‌رێمی كوردستان به‌هێز و سه‌قامگیر بێت و هه‌روه‌ها هیوای خواست په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی بریتانیا و هه‌رێمی كوردستان بدرێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و بارودۆخی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 تاتوێ كرا.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بریتانیا ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دیداره بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.