Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 16:37

هاوپەیمان مۆڵگه‌کانی داعشی له‌ چیای قەرەچووخ بۆردومان کرد

زیان به‌ تیرۆرستان گه‌یشتووه‌
کوردستان TV
#7
100%


فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، كە لەلایەن ئەمریكاوە سەركردایەتی دەكرێت، مۆڵگەكانی داعش لە چیای قەرەچووخ بۆردومان دەكەن.

فه‌رماندی میحوه‌ری گوێڕ مه‌خموری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی دوو رۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ و مۆڵگه‌ی تیرۆرستانی داعشیان له‌ بناری چیای قه‌ره‌چوغ بۆردومان كراون.

سیروان بارزانی فه‌رماندی میحوه‌ری گوێڕ مه‌خموری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق، ژماره‌یه‌ك بنكه‌ و مۆڵگه‌ی تیرۆرستانی داعشیان له‌ بناری چیای قه‌ره‌چوغ بۆردومان كردووه‌ و زیان به‌ تیرۆرستان گه‌یشتووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.