سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسیەکان دەکات و رایدەگەیەنێت، کە بەمەبەستی تێەڕاندنی کێشەکان پێویستمان بە هەماهەنگی هەموو لایەنە سییاسییەکان هەیە.
دوای دیدارى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگرى سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، هه‌ریه‌ك له د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان خسته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش ده‌قی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یه:
د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان: ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیارێكمان داوه له‌كۆبوونه‌وه‌ى خۆمان كه سه‌ردانى ته‌واوى حزبه سیاسییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌و حزبه سیاسییانه‌ى كه له‌ناو په‌رله‌مانى كوردستاندا كورسیی په‌رله‌مانییان هه‌یه، ئامانجیش له‌و سه‌ردانه دروستكردنى كۆده‌نگییه له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌ت كه ره‌هه‌ندی چاره‌نووسسازیان هه‌یه به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستان و به‌نیسبه‌ت میلله‌ته‌كه‌مان، له‌هه‌ره گرنگترینیان نوسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستانه، ئێمه پێمان وایه گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێك كه ده‌بێ ده‌ستوورمان هه‌بێ و هه‌موو ناكۆكییه‌كانمان وه‌لانێین بۆئه‌وه‌ى تیمی هاوبه‌شی نیشتیمانی دروستكه‌ین بۆ نوسینه‌وه‌ى ده‌ستوور.
له بابه‌ته گرنگه‌كانی تریش پشتیوانیكردنى كارنامه‌ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه پێمان وایه زۆربه‌ى ئه‌و حزبه سیاسییانه‌ی به‌شدارن له حكومه‌ت به‌شداربوونه له نوسینه‌وه‌ى كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه، بۆیه ده‌بێ په‌رله‌مانی كوردستان رۆلی هه‌بێت له دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی ته‌شریعیی له‌بار بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه، ئه‌مه‌ش پێویستیی به ته‌عبیركردنه له ئیراده‌ی سیاسیی ئه‌و حزبه سیاسییانه‌ى كه به‌شداربوون له نوسینی كارنامه‌كه‌و ئاراسته‌كردنی كارنامه‌كه و خوێندنه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستاندا بۆیه پێویستمان به پشتیوانیی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانه و ده‌مانه‌وه‌ێ له ده‌می خۆیانه‌وه گوێمان له‌وه ببێ، بێگومان له‌بابه‌ته گرنگه‌كانى كارنامه‌كه‌ش بابه‌تی چاكسازییه كه‌پێمان وایه بابه‌تێكی نیشتیمانیی گرنگه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت هه‌موومان كۆده‌نگ بین له‌سه‌رى، بابه‌تێكى تریش كه پێمان وایه له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگه و رۆلی په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌یه كه یان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی و كۆى په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه كه ده‌ور ببینێ له چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تى گفتوگۆیه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندى كه ده‌بێ ئیراده‌یه‌كی سیاسی پشتیوانیی تیمی دانوستانكارى هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌و ئیراده سیاسییه‌ش پێویستیی به ته‌عبیرلێكردن و گوزراشتلێكردنه، ده‌مانه‌وه‌ێ وه‌كو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی داوا له هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان بكه‌ین كه پشتیوانی راسته‌قینه‌ی سیاسیی گفتوگۆیه‌كی هاوسه‌نگ و سه‌نگین بن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی بۆ گه‌یشتن به مافه ده‌ستووری و سیاسییه‌كانمان، ئێمه پێمان وایه په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ترێكه ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كان كۆده‌كاته‌وه ئه‌وانه‌ى كه له په‌رله‌مان وجودیان هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه له په‌رله‌مان وجودیان نییه، ئێمه نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ین كه ده‌نگی داوه و ئه‌وه‌شی كه ده‌نگی نه‌داوه ئه‌ركمانه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزین، له هه‌ره گرنگترین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیش مافه ده‌ستوورى و مافه سیاسی و مافه دارایی و شایسته داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆیه پێویستمان به پاڵپشتی و پشتیوانیی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانه".
هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان: وێڕای پشتیوانیی ته‌واو بۆ وته‌كانى به‌ڕێز د.رێواز سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، ئێمه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له خولى پێنجه‌م ئه‌و بڕیاره‌مان وه‌رگرتووه كه‌له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه به‌ڕێزه‌كان به‌تێكڕا خولی پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان خولی به‌هێزكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ئه‌بێ خولی سه‌قامگیریی نه‌فسی و سیاسی بۆ خه‌ڵكی كوردستان، په‌رله‌مان سه‌رچاوه‌ى چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌بێ بۆئه‌وه‌ى بتوانین هه‌رێمی كوردستان له‌و نه‌حه‌دیاتانه‌ى كه ئێستا له‌به‌رده‌ممان دایه و به‌گشتی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ئه‌بێته‌وه، ته‌حه‌دیاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم كه پێویستیی به یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی لایه‌نه‌كان هه‌یه و ئێمه ده‌ستخۆشی ته‌واو له تێكڕای حزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان ئه‌كه‌ین كه ئێستا ئه‌و بڕیاره هه‌یه به یه‌ك لیستی كوردستانی له ته‌واوى ناوچه كوردستانییه‌كان به‌شداربن، ته‌حه‌دیی دووه‌م مه‌سه‌له‌ى به‌شی هه‌رێمی كوردستانه له بودجه‌ى ساڵی 2020 و رێگریكردنه له‌و هه‌وڵانه‌ی كه ئێستا له‌ناو په‌رله‌مانى عێراق به‌داخه‌وه له ره‌شنووسی هه‌ندێك یاسا و له‌هه‌ندێك یاساش كه ده‌رچووێندراوه به‌وه‌ى كه هه‌م پێگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوورییه‌ن لاواز بكه‌ن و هه‌م رۆلی هه‌رێمی كوردستان و ده‌نگی كوردستانییه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان نادیده بگیرێ بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ى كارى خۆى دوای پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه به‌ڕێزه‌كان ئه‌م بڕیاره‌مان وه‌رگرتووه كه له‌گه‌ڵ تێكڕای هێز و لایه‌نه سیاسییه تێكۆشه‌ره‌كانى كوردستان كۆبینه‌وه و ئالوگۆڕی بیروڕا و سه‌رنجی خۆمان ئه‌كه‌ین، ئێمه ئه‌و بڕیاره‌شمان هه‌یه له خولی پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌بێت هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ده‌ستوورێكى هه‌میشه‌یی خۆی بێت بۆئه‌وه‌ى قه‌واره‌ى ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت له هه‌ر هه‌وڵێك كه بۆ نه‌هێشتنی قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان چ له به‌غدا یان له شوێنه‌كانى تره‌وه ئه‌بێ، هه‌روه‌ها بۆ چه‌سپاندنی كلتوور و میكانیزمه‌كانی دیموكراسییه‌ته بۆئه‌وه‌ى هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنه‌كان له كوردستاندا ببێت و بتوانین ئیتر به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكردنێكی سیاسیمان هه‌بێ، ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌ره له‌پێش بۆ سه‌ردانی ئێمه بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان هاندانیانه بۆئه‌وه‌ى پشتیوانی په‌رله‌مانى كوردستان بن پشتیوانی فراكسیۆنه‌كان بن بۆئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كی سیاسیش هه‌بێ له‌ژێر چه‌ترى په‌رله‌ماندا به‌گیانێكی كوردستانییانه‌ى دیموكراسییانه‌ى له خۆبردووانه به گیانی به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌ش بتوانین ئه‌و كێشانه‌ى كه هه‌ن چاره‌سه‌ریان بكه‌ین چونكه ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه‌ى كورد وه‌كو گه‌لی كوردستان و وه‌كو پێكهاته‌كانیش ئێمه له‌به‌رده‌م ته‌حه‌دییاتێكی گه‌وره‌ترداین وه‌زعی مه‌نتیقه‌كه له ئالوگۆڕو هه‌ره‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام دایه، ئێستا خۆتان ئه‌بینن له سوریا له ئێران له عێراق له شوێنه‌كانی تریش ناكۆكییه‌كی زۆر هه‌یه، داعش سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه له ناوچه كوردستانییه‌كان، ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه دیسان پێكه‌وه بین، ئه‌م سه‌ردانانه‌ى ئێمه‌ش بۆ لای هێزو لایه‌نه سیاسییه به‌ِێزه‌كانی كوردستان له‌و چوارچێوه‌یه‌یه كۆبوونه‌وه‌كانیشمان له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا به‌رده‌وام ئه‌بێ و ئه‌مڕۆ دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌چینه لای به‌ڕێز رێكخه‌رى گشتیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و دوای ئه‌ویش ئه‌چینه لای به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشیی یه‌كگرتووی ئیسلامی و رۆژی چوارشه‌مه‌ش ئینشائه‌ڵا سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی به‌ڕێز د.كاوه ده‌كه‌ین و رۆژه‌كانی دوای ئه‌وه‌شدا سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ى ترمان ئه‌بێ له‌گه‌ڵ هێز و پێكهاته‌كانى لایه‌نه‌كانى تریش ئه‌بێ، وه‌ك پشتیوانییه‌ك دیسان بۆ قسه‌كانی به‌ڕێز د.رێواز ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه هه‌موومان پێكه‌وه به‌گیانێكی هاوبه‌ش ئه‌و په‌یامه به گه‌لی كوردستان بده‌ین كه په‌رله‌مان په‌رله‌مانی خۆیانه ئێستا ئێمه هه‌رشتێك ئه‌كه‌ین له‌پێناوی سه‌قامگیریی خه‌ڵكی كوردستان و ره‌خساندنی بژێویى باشتر و پشتیوانی له پرۆسه‌ی چاكسازی و پشتیوانی له كارنامه‌ى كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی له‌و سیاسه‌ته دیپلۆماسییه‌ی كه ئێستا هه‌م سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌م سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردتان گرتوویانه‌ته به‌ر بۆئه‌وه‌ى به گفتوگۆ كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.