به‌ھۆی سیسته‌مێكی جوانی په‌روه‌رده‌وه،كه ھه‌م په‌روه‌رده ھه‌م فێركردن تیایدا به‌پێی پره‌نسیپ و پێوه‌ره جیھانیه‌كان بێت و، ھه‌م مێژوو خه‌بات و كلتوری جوانی خۆمان فێری منداڵه‌كانمان بكه‌ین چونكه ئه‌وان نه‌وه‌ی دوارۆژی ئه‌م وڵاته‌ن و ئێمه به‌رپرسین به‌رامبه‌ر چۆنێتی په‌روه‌رده‌كردن و ئاراسته‌كردنیان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ھه‌م ئێمه شانازیان پێوه‌بكه‌ین، ھه‌م ئه‌وانیش شانازی به‌و كارانه‌وه بكه‌ن كه ئێمه بۆ ئه‌وان و بۆ خاك وڵاتی خۆمان كردومانه.
ناكرێت سیسته‌می وڵاتێك بێنیت و له‌سه‌ر وڵاتێك جێبهجێیكهی كه له رووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كلتوریه‌وه ئه‌رزو ئاسمان جیاوازبێت له وڵات و كلتوری خۆت، ھه‌روه‌ھا ئه‌و جیاوازیه زۆره‌ی له سیسته‌می حكومی و خوێندنی ئه‌ھلی ھه‌یه، ھه‌م بۆته ئه‌ركێك له‌سه‌ر باوان كه زۆرجار تووشی كێشه‌ی پاره‌و بگره قه‌رزیش بوون تا نه‌ھێڵن منداڵه‌كانیان ھه‌ست به‌كه‌می بكه‌ن له به‌رچاوی منداڵانی تردا كه له قوتابخانه تایبه‌ته‌كان ده‌خوێنن، ھه‌م جیاوازیه‌كی زۆری له‌نێوان قوتابیان دروست كردووه له رووی زمان و فێربوونه‌وه، بۆیه باشترین بریاڕ و گرینگ‌ترین و پێویستترینیان باشكردنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌یه، كه به‌رپرسه له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی تێگه‌یشتوو و به‌رھه‌مدار و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، بۆیه جارێك له كۆڕێكدا پرسیار كرا كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م وڵاته چیه ؟ ھه‌موو وتیان گه‌نده‌ڵی
من به‌ته‌نھا وتم سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێركردن، وتیان چۆن ؟ وتم ئه‌گه‌ر له ئه‌ساسه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌كی جوانی منداڵه‌كانمان بكه‌ین و تێیانگه‌یه‌نین خیانه‌ت كردن له خاك و وڵات گه‌وره‌ترین تاوانه و گه‌نده‌ڵیش به خیانه‌ت ھه‌ژمار ده‌كرێت، فێریانكهین چۆن ئه‌م خاك و وڵاته‌یان خۆشبوێت و ھه‌وڵی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی بده‌ن، كێشه‌ی گه‌نده‌ڵیش چاره‌سه‌رده‌بێت، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك پێویسته له سه‌رچاوه‌و ھه‌وڵی بنبڕكردنی بدرێت، زۆر گرنگه منداڵ فێربكرێت دین واته ره‌وشت، ره‌وشتیش به‌ومانا ته‌قلیدیه نا كه خه‌ڵكی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و ته‌نھا له شه‌ره‌فی ئافره‌تدا ده‌یبینن، به‌ڵكو ره‌وشت كۆمه‌ڵه ئاكار و كردارێكی جوانه كه كۆی ئاینه‌كان له‌سه‌ری كۆكن، ره‌وشت له فڕێدانی كلێنسێكهوه بۆ سه‌رشه‌قامی گشتی و ماڵی خۆت ده‌ست پێ ده‌كا تا دزین و به‌ھه‌ده‌ردانی ماڵی گشتی میلله‌ت و خیانه‌ت له وڵات و میلله‌ت، ھه‌موو كارێك یا گوفتارێك كه رۆژانه ده‌یكه‌ین یا ده‌یڵێین پێی ده‌وترێت ره‌وشت، گرنگه به پلان و سیسته‌مێكی چروپر شێوازی بیركردنه‌وه نهرێنیهكانی كۆمه‌ڵگه بگۆردرێت له رێگای په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ و بارگاوی بكرێت به چه‌مكی خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی و وڵات پارێزی و ئاشتی پارێزی، گرنگه مناڵ فێربكرێت زمانی نه‌رم و دوور له توندوتیژی و زبری به‌كاربھێنێت، له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه تواناكانی دیاری بكرێت و په‌ره‌پێبدرێت له‌وبواره‌ی كه توانا و حه‌ز و ئاره‌زوه‌كانی خۆی تیادا ده‌بینێته‌وه، له‌كۆتایدا ھیوادارم سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یی رێك و دروست و گونجاو به له‌گه‌ڵ كلتوری كۆمه‌لگه‌و پره‌نسیپه جیھانیه‌كان و ره‌وشتیه‌كان بێته‌كایه‌وه كه مه‌رھه‌می سارێژبونی زۆربه‌ی كێشه‌كانه.
ن/ ئاورنگ شێخ عه‌لی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.