بە گوێرەی نوسراویکی وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی دام و ده‌زگاكانى ئاسایش و پۆلیس كراوه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ،تێیدا هاتووه كه هەر ئۆتۆمبێلێکی حکومی تابلۆی دیکە بەکار بهێنێت، جگە لە تابلۆ حکومییەکەی و ئەو تابلۆ شارستانییەی کە بەپێی رێنماییەکان بۆی دابین کراوە، یان لۆگۆی ئۆتۆمبێلی حکومی نەچەسپاندبێت، یان لێی بکاتەوە، دەستی بەسەردا دەگیرێت و رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت، پۆلیسی هاتوچۆ و مەفرەزەکانی پۆلیس و ئاسایش و بازگەکان، لە 1 ى 10 ى 2019 وە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەستیان بەسەردا بگرن کە وا لۆگۆی حکومییان پێوەنییە و پێشێلکاران لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکە، رادەستی بەشی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ بکەن، بەمەبەستی ناردنین بۆ دادگا و ئاگادار کردنەوەی فەرمانگەکەی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.