نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی9ی2019 كاسبكاران و پیشه‌وه‌رانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی بازیان به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری ڕێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك- سلێمانییان داخست.
له‌باره‌ی خۆپشاندانهنهكهوه په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: خۆپیشاندانه‌كه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و جێبه‌جێنه‌كردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌ی پیشه‌سازی بازیان له‌لایه‌ن به‌شێك له پیشه‌وه‌ران و كاسبكارانی ناوچكهوه ئه‌نجامدراوه.
ڕاشیگه‌یاند: خۆپیشانده‌ران له ڕێگه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه ده‌ستبكرێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه بۆ ناوچه‌كه ده‌رچوون و ڕایده‌گه‌ێنن: ئه‌گه‌ر ده‌ست نه‌كرێت به جێببهجێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و وه‌ڵامی داواكارییه‌كانمان نه‌درێته‌وه هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.