Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 14:57

مه‌سرور بارزانی: شۆڕشی ئه‌یلوول گەورەترین شۆڕشی خەڵکی کوردستان بوو

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی 58 ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی 58ه‌مین ساڵیادی رۆژی ئه‌یلوولی مه‌زن، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، شۆڕشی ئه‌یلوول گەورەترین شۆڕشی خەڵکی کوردستان بوو دژی ستەم و زۆرداری و چەوساندنەوە کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان لە ژێر یەک سەرکردایەتیدا رووبەڕووی ستەمکاریی بوونەوە.

پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە بۆنەی پەنجا و هەشت ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول

ئەمڕۆ پەنجاو هەشت ساڵ بە سەر هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول تێدەپەڕێت کە بە درێژترین و مەزنترین شۆڕشی گەلی کوردستان دادەنرێت بە سەرکردایەتی رێبەری نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانی نەمر.

شۆڕشی مەزنی ئەیلول کە لە یازدەی ئەیلولی 1961 دەستی پێکرد و سەرتاسەری کوردستان گرتەوە و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد، گەورەترین شۆڕشی خەڵکی کوردستان بوو دژی ستەم و زۆرداری و چەوساندنەوە کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان لە ژێر یەك سەرکردایەتیدا رووبەڕووی ستەمکاریی بوونەوە و کوردستان ببووە پەناگەی هەمووی ئازادیخوازانی عێراق.

ئێمە لە کاتێکدا یادی ئەو شۆڕشە مەزنە و پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرە بەشدارەکانی ئەم شۆڕشە دەکەینەوە، بەها و پرنسیپە بە نرخەکانی ئەو شۆڕشەشمان لە یادن وەك خۆڕاگری و پێکەوەژیان و یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان کە هەمیشە جێی شانازیمانن و ئومێدەوارین هەر بە زیندوویی بمێننەوە و خەڵکی کوردستانیش بە هەمان گیانی تەبایی و یەکڕیزی پارێزگاری و داکۆکی لە ماف و دەسکەوتەکانیان بکەن .

سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و سەری رێز و نەوزاش بۆ شەهیدانی کوردستان .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

11 ی ئەیلولی 2019

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.