بەهۆى قەرەباڵغى و رووخانى رێڕەوێکى پیادەڕەوەوە لە یەکێک لە مەراسیمەکانی شیعەکان لە کەربەلا کە بە راکردنی توێریج ناسراوە زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەهۆى قەرەباڵغى و رووخانى رێڕەوێکى پیادەڕەوەوە لە رێوڕەسمى بەڕێوەچوونى عاشورا لە کەربەلا دەیان کەس بوونە قوربانیى، هەندێک لە سەرچاوەکان ئەوە دەخەنەڕوو کە لەو رووداوەدا زیاتر لە (30) کەس گیانیان لەدەستداوە و (90) برینداریش هەیە.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێ شهممه لە رێوڕەسمى بەڕێوەچوونى عاشورا و لە ئەنجامى قەرەباڵغى و روخانى رێڕەوێکى پیادەڕەوەوە لە کەربەلا دەیان کەس بوونەتە قوربانى.
لاى خۆیەوە وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق لەبارەى رووداوەکەوە رایگەیاند؛ (16) کەس گیانیان لەدەستداوە و (75) کەسیش برینداربوون، بەڵام ئەوانە ژمارەى کۆتایى و فەرمى نین.
هاوکات سەرچاوەکانى هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن قوربانیانى رووداوەکە لەو ژمارەیە زیاترە، بەشێوەیەک (30) کەس گیانیان لەدەستداوە و (90) برینداریش هەن.
لە نیوەڕۆی 10ـی موحەڕەمدا یادی دەکەنەوە، ملیۆنان کەس بەشداری لەو رێکردنە دەکەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.