سه‌ركرده‌ی باڵای ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در له ئێران له‌گه‌ڵ رابه‌ری باڵای ئایینی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی و فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی-دا بینرا.
ئاژانسی هه‌واڵیی فارس له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر فۆتۆكانی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا موقته‌دا سه‌در له رۆژی عاشورادا له ئێران به‌شداری ده‌كات له ماتهمهكهدا له پاڵ خامنه‌یی و قاسم سوله‌یمانی-ه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌در كه زۆرترین ره‌خنه له ئێران ده‌گرێت، ئێستا له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌دا به ته‌نیشت خامنه‌یی و سوله‌یمانی-ه‌وه سه‌رنجی زۆر لایه‌نی بۆخۆی راكێشاوه و بۆته هۆی مشت‌ومڕ له‌نێو عێراقدا.
سه‌در رۆژی پێنجشه‌ممه له لێدوانێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئه‌گه‌ری هه‌یه پشتگیری خۆی له حكوومه‌ت بكشێنێته‌وه و دواتر به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وتبوو.
هاوپه‌یمانی سائیرون-ی سه‌ربه سه‌در له كۆی ٣٢٩ كورسی په‌رله‌مان، خاوه‌ن ٥٣ كورسییه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.