عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه فریاكه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كرایه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی كه له میانی به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمی عاشورادا له شاری كه‌ربه‌لا روویدا، ئه‌وا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌تر روویده‌دا.
دوێنێ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاندبوو له میانی به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمی عاشورادا له شاری كه‌ربه‌لا، قه‌ره‌باڵغی دروستبوو و به‌هۆیه‌وه، ٣١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٠٢ی دیكه‌ش برینداربوون.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: رێوشوێنه‌كان به‌په‌له و به‌باشی گیرانه‌به‌ر له رووداوی قه‌ره‌باڵغییه‌كه‌ی دوێنێ به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمی عاشورا له شاری كه‌ربه‌لا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه فریاكه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كرایه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی كه له میانی به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمی عاشورادا له شاری كه‌ربه‌لا روویدا، ئه‌وا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌تر روویده‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێوشوێنه پزیشكییه‌كان كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی رووداوی قه‌ره‌باڵغییه‌كه زۆر به‌باشی گیرانبه‌ر و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار رزگاركراون و گوتیشی: زۆربه‌ی برینداره‌كان دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانیان به‌جێهشتووه و ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م بریندار له نه‌خۆشخانه‌كان ماون چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.