شاندێكی بالای لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرۆكایهتی رێڤینگ محه‌مه‌د سەردانی وەزارەتی كاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانی کرد‌و له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازیی لێكرا.
لێژنه‌ى پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه ناوخۆییه‌كان بڵاوی كرده‌وه كه له و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی كه‌سوكارى شەهیدانی پێشمەرگەو داواکارییەکانیان و بەدواداچوون بۆ باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانیان و هەروەها چاکسازیکردن لە لیستی شەهیدان كرا‌و هەردوولا تێبینی و راو پێشنیازەکانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه خستەڕوو.
لێژنه‌كه ده‌شڵێت ، هه‌ر له کۆبوونەوەكەدا شێوازی هەماهەنگیکردن لەگەڵ یەکتر جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه بەتایبەت لەكاتى ئامادەکردنی پڕۆژەیاساو ده‌ركردنی بڕیاری پێویست بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی كه‌سوكارى شه‌هیدانی پێشمه‌رگه، هەردوولا جەختیشیان لەسه‌ر کاری پێکەوەیی و هەبوونی هەماهەنگیی زیاتر لەنێوانیاندا كرده‌وه.
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.