به‌پێى هه‌واڵێكى گاردیان، له حه‌وزى ئامازۆن له باشوورى ئه‌مریكا، زانایان له توێژینه‌وه‌یه‌كى دى ئێن ئه‌ى دوو جۆرى مارماسى كاره‌بایی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه، یه‌ك له‌و جۆره مارماسیه كاره‌باییانه تواناى راتهكانى ده‌گاته 860 ڤۆڵت.
زانایان بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ وایان دانابوو كه ته‌نها یه‌ك جۆره مارماسى كاره‌بایى هه‌یه، به‌ڵام كاتێك تیمێكى توێژینه‌وه تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر زیاتر له 100 مارماسى كرد له حه‌وزى ئامازۆن له باشوورى ئه‌مریكا، له كۆتایدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه سێ جۆر له مارماسى كاره‌بایى هه‌یه، جۆرێكیان پێگه‌ى راتهكاندنى به‌هێزترینه كه تا ئێستا له نێو ئاژه‌ڵه زیندووهكان تۆماركرابێت.
ده‌رباره‌ى ئه‌و دۆزینه‌وه نوێیه سى ده‌یڤید دى سانتانه سه‌رۆكى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه زانایه‌كى گیانه‌وه‌رانه و له مۆزه‌خانه‌ى نیشتیمانى سمیشونیان بۆ میژووى سروشتى كارده‌كات گوتى: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو كاریگه‌ریه‌ى مرۆڤ له‌سه‌ر ناوچه باراناویهكهى ئه‌مازۆن له‌و 50 ساڵه‌ى پێشوو، ئێمه هێشتا ده‌توانین ماسى زه‌به‌لاح بدۆزینه‌وه وه‌ك ئه‌و دوو جۆره نوێیه‌ی مارماسیه كاره‌باییانه‌ی كه دۆزراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتیشى ده‌رئه‌نجامه‌كان به‌ڵگه‌یه‌كن كه جۆرى زیاتر له‌و دۆزینه‌وه سه‌رنجراكێشانه پێ ده‌چێت له ناوچه باراناویهكانى ئه‌مازۆن هه‌بێت و هێشتا له‌لایه‌ن زانست نه‌زانراوه و ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كه كه ئه‌و ناوچانه چه‌ند گرنگه بپارێزرێت له مه‌ترسى ئاگر كه‌وتنه‌وه و مه‌ترسى برینى دارستانه‌كان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك، زانایان بڕوایان وابوو كه ته‌نها یه‌ك جۆر مارماسى كاره‌بایى هه‌بووه له‌و ناوچانه‌ى كه ناسراون به ئه‌مازۆنى مه‌زن كه ئه‌مه‌ش به‌شێك له وڵاتانى به‌ڕازیل و سۆرینام و گهیۆنه ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م جۆره مارماسییه له هه‌ندێك سه‌رچاوه به‌ناوى مارى ئاوى كاره‌بایى ناو ده‌برێت زانایان ئه‌وه‌یان پشتراستكردۆته‌وه كه جۆرێكه له ماسى نه‌ك له مارى ئاوى هه‌ر له‌م جۆره ماسییه‌وه بیرۆكه‌ى دروستكردنى یه‌كه‌م پاترى كاره‌بایى ئه‌نجامدرا.
مارماسی كاره‌بایى به‌كارهێنانى راتهكانى كاره‌بایى نێو له‌شیان وه‌ك تهكتێكێك بۆ چه‌ند جۆرێكی هۆ به‌كارده‌هێنن وه‌ك ڕاوكردنى نێچیر و به‌رگریى كردن له‌خۆ و مه‌له‌كردن، ئه‌وان له سێ ئه‌ندامى له‌شیان ده‌توانن كاره‌با به‌رهه‌م بێنن و ده‌توانن وه‌ك هێز و راتهكان بۆ مه‌به‌ستى جیاواز به‌كاری بهێنن .
سى ده‌یڤید دى سانتانه سه‌رۆكى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه و زانایه‌كى گیانه‌وه‌ره له مۆزه‌خانه‌ى نیشتیمانى سمیشونیان كارده‌كات ده‌ڵێت: مارماسى كاره‌بایى هاندانى دارشتنهوهى یه‌كه‌م پاترى كاره‌بایى بوو بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى (Nevrodegeneative) كه جۆرێكه له نه‌خۆشییه دهماراوییهكان، به‌م دواییه‌ش پێشكه‌وتنی پاتریى هیدرۆجیلیان به‌ره‌و پێشبرد كه وه‌ك وزه به‌خش له ناشتنى پزیشكى به‌كاردێت.
زانایان بۆ گه‌یشتن به خێزانى ئه‌م جۆره مارماسییه توژینهوهیان له‌سه‌ر 107 جۆر مارماسى ئه‌نجامدا دواى ئه‌وه‌ى راویان كردبوو له وڵاتى به‌ڕازیل و سۆرینام و گهیۆنه، ئه‌وان هه‌ستان به شیكردنه‌وه‌ى دى ئێن ئه‌ى ئه‌و مارماسیانه و له‌و شیكردنه‌وه‌یه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وت كه سێ گروپ له‌و جۆر مارماسى كاره‌باییه هه‌ن به رێژه‌یه‌كى زۆر له حه‌وزى ئه‌مازۆن له سۆرینام و گهیۆنه و له باكورى به‌ڕازیل و ته‌نانه‌ت بوونى ئه‌و جۆره مارماسیه كاره‌باییانه درێژه ده‌بات تا باشوورى وڵاتى به‌ڕازیل.
زانایان ده‌ڵێن ئه‌و جۆره مارماسیانه مه‌حاڵه به بینین له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه چونكه ئه‌وان هه‌موویان یه‌ك ره‌نگ پێستیان هه‌یه كه قاوه‌ییه و ده‌موچاوێكى مۆن و رووگرژیان هه‌یه، تیمه‌كه جیاوازی وردیان له كاسه‌ى سه‌ر و پێكهاته‌ى له‌ش دۆزیوه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ى ئه‌و جیاوازییه‌ش زانایان ده‌ڵێن پێده‌چێت كاسه‌ى سه‌ریان كه به‌و شێوه رووگرژییهیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شه‌كردنیان بۆ دۆزینه‌وه‌ى خۆراك له ژێر قووڵایى به‌ردی ڕووباره‌كان، یان بۆ تواناى مه‌له‌كردن و رووبه‌رووى هه‌ڵقوڵانى ته‌وژمه به‌هێزه‌كانى ئاو.
لێكۆڵه‌ره‌كان له كۆتایى ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه ده‌ڵێن مارماسیه‌كان له یه‌كتر لایانداوه دواى جیابوونه‌وه‌یان به‌هۆى لافاوه به‌هێزه‌كانى ناوچه‌ى ئه‌مازۆن زیاتر له 3 ملیۆن ساڵ لهمهوپێش.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌وان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره مارماسیانه نه‌كردووه ئایا له توانایاندایه زاوزێ بكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌لێكیان بۆ ته‌رخان بێت، به‌ڵام له دواى ئه‌و ملیۆن ساڵانه له په‌ره‌سه‌ندن پێده‌چێت رویدابێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.