به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان ، به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی بۆكسێنى كوردستان كه‌ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 12 ى 9 ى 2019 ، و رۆژى هه‌ینى خولی راهێنان بۆ راهێنه‌رانى یاری بۆكسێن له‌شاری سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت
رۆژانى به‌رێوه‌چوونى خول له هۆڵی وەرزشی یەکێتی بۆکسێنی سلێمانى لهقرگه به‌سه‌رپه‌رشتى راهێنهرانىنێودهولهتى ئه‌حمه‌د خه‌لیل و بلند مه‌حمود به‌رێوه‌ده‌چێت
یه‌كێتى ناوه‌ندی بۆكسێنى كوردستان رایدهگهێنێت ، خولی راهێنان بۆ راهێنه‌رانى بۆكسێن له‌هه‌ردوو رۆژدا له‌كاته‌كانى به‌یانى و ئێواران به‌رێوه‌ده‌چێت و له‌كۆتا رۆژى خوله‌كه‌شدا بروانامه‌ى به‌شداربووی خول بهراهێنهران ئه‌درێت
یه‌كێتى ناوه‌ندی بۆكسێنی كوردستان ده‌شڵێت هه‌ر راهێنه‌رێك به‌شداری خولی راهێنانى نه‌كردبێت لهپالهوانێتیهكانى داهاتووی یه‌كێتیه‌كه‌مان ناتوانێت به‌شداری پاله‌وانێتی و چالاكیه‌كانمان بكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.