چەند ڕۆژێکە لەسنوری گوندەکانی دەشتی هێرت له سنووری سیدهكان، چەند جۆرە تەقەمەنی و بۆمبێکی نەتەقاوە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا فڕێدراون کەمەترسی یان لەسەر هاووڵاتیانی ئەو سنورە دروست کردووە.
ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ماوەیەکە ئەو جۆرە تەقەمەنیە لەسنوری گوندەکانی گوڕەشان و خەلیفان لەلایەن هاووڵاتیان بنیدراون کە جۆری تەقەمەنیەکان نەناسراون و مەترسین بۆ سەر ژیانی خەڵک و شوانکارانی ناوچەکە.
بەڕێوەبەری شارۆچكهی سیدەکان ئاماژەیی بەوەش کرد کە ئەو بۆمبانە لەشێوەی بۆمبی هێشوین و لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە فڕێدراون.
چەلەبی گوتیشی لە گوندی گۆڕمەمک 800 مەترێک لەنزیک گوندو ئاوایەکانی گەلی شێخ زادان لەکاتی بۆردومان کردنی گوندە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا بەبیانووی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە بۆبمبێک نەتەقاوەتەوە و قەبارەی بۆمبهكهش گەورەیە و مەترسیەکی زۆری لەسەر گوند نیشینانی ئەو شوێنە دروست کردووە.
پ: مههدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.