زۆرێك پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆچی دروستكه‌رانی كه‌شتییه‌كان به‌شی ژێره‌وه‌ی كه‌شتییه‌كان به ره‌نگی سوور ده‌پۆشن، ئایا ئه‌مه هۆكارێكی زانسییه یان ته‌نها رێكه‌وته.
تۆژینه‌وه زانستییه‌كان ئاشكرایان كرد، هه‌ڵبژاردنی ره‌نگی سوور بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به رێكه‌وت نییه، به‌ڵكو هۆكاری زانستیی خۆی هه‌یه، بۆ نموونه ره‌نگی سوور له دووروه‌وه به‌ئاسانی له ره‌نگه‌كانی تر جیاده‌كرێته‌وه، چونكه زۆر پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ره‌نگی ده‌ریا و زه‌ریاكان.
چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ش هه‌ن باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌م ره‌نگه سووره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دانانی توێژێك له مس یان قوڕقوشم له‌گه‌ڵ ئۆكسیدی مس له‌ژێره‌وه‌ی كه‌شتییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌نێوان لاشه‌ی كه‌شتییه‌كه و زینده‌وه‌ره ده‌ریاییه‌كان، بۆیه ره‌نگی ژێره‌وه‌ی كه‌شتییه‌كان سووره.
تۆژینه‌وه‌یه‌كی دیكه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ره‌نگه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه جیهانی زینده‌وه‌ره ده‌ریاییه‌كان پڕه له گیای ده‌ریایی و كرم كه خۆراكیان له‌سه‌ر په‌یكه‌ره دارینه‌كانه و، ئه‌گه‌ر هاتوو به ژێر ئه‌و كه‌شتیانه‌وه بنووسێن ئه‌وا ده‌بێته هۆی تێكدان و خاوكردنی جووڵه‌ی كه‌شتییه‌كان له‌ڕیگه‌ی كاركردنه سه‌ر داینامیكای هه‌وایی، به‌مه‌ش گوشار له‌سه‌ر بزوێنه‌ره‌كان زیاد ده‌بێت و به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی زیاتر ده‌بێت، هه‌ر بۆیه ره‌نگی سوور به‌كارده‌هێنرێت كه ئه‌م جیاكه‌ره‌وه مسییه‌ی تێدایه.
سه‌رچاوه / Kurdistan CT
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.