پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای کرد؛ دوای سێ رۆژ لە بردنی سەرجەم موچەی کەمئەندامانی سنووری هه‌ڵه‌بجه گەڕێندراوەتەوە.
به‌رزان عوسمان، وتهبێری پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگەیاند: دوای ئەوەی به تۆمه‌تی بردنی (186) ملیۆن دیناری كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه، كارمه‌ندێكی بهڕێوبهرایتی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵه‌بجه دەستگیرکرا، ئەمڕۆ سه‌رجه‌می پاره‌كه‌ی گهڕاندەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە.
ده‌شڵێت: به بڕیاری دادوه‌ر و سكاڵای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ده‌ستگیركراوه و پاره‌كه‌ی لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه، لێکۆڵینەوەش لە فەرمانبەرەکە بەردەوامە.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای کرد؛ كه‌سوكاری ئه‌و ژنه فەرمانبەرە پاره‌كه‌یان گه‌ڕاندوەته‌وه بۆ حكومه‌ت، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ره‌كه بە فەرمانی دادوەر تا رۆژی دادگایی کردنی دەستبەسەر دەبێت.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو بەتۆمەتی بردنی 186 ملیۆن دیناری موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزور دەستگیركرا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كوێستان محەمەد، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم راگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دیارنەمانی موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان و چەند گرفتێكی تری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانیان رۆژی یه‌كشه‌ممه 8 ى 9 ى 2019 سەردانی هەڵەبجەی كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.