Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 11:27

هاتووچۆ: شوفێرێک بەھۆی لادان لە کامێرای ھاتووچۆ زیانى به‌ 3 ئۆتۆمبێل گه‌یاند

زیانی بە ئۆتۆمبێلی کامێرای هاتووچۆش گەیاندووە
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان لەهه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆرَی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  شەوی رابردوو لەسەر رێگای کەلار - ناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنترا کە خێرای زیاد بووە، دوای ئەوەی شوفێرەکە ویستویەتی خۆی لە کامێرای هاتووچۆ رزگار بکات کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكە لە جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و نیسان سەنی زیانیشی بە ئۆتۆمبێلی کامێرای هاتووچۆ گەیاندووە.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌شڵێت ، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە تیمی هاتووچۆی ناحیەی رزگاری لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەست پێکردوە، جگە لەزیانی مادی زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.