رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه‌ئافره‌تێكى لاوی خەڵکی بۆکان کە پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بە هۆی زۆری رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌یه‌وه گیانی لە دەستدا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت دوێنێ چوارشەممە 11ی 9 ى 2019، ئافره‌تێكی خەڵکی بۆکان بە ناوی بەیانە مام کەریمی، بە هۆی سووتانەوە لەنه‌خۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەستدا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت بەیانە مام کەریمی، کە دایکی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانیشە، دوو رۆژ پێش ئێستا بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه لانیکەم 95 لە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.